خـواكـوڕك نهێنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئاشكرا ده‌كات
پەیوەندییە سیاسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان، لە دۆخێكی چەق به‌ستوودا ماوه‌ته‌وه، دووری نێوانیان به‌جۆرێك درێژ بووەتەوە، كە ئه‌سته‌مه وا به ئاسانی له یه‌ك نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوانیاندا رووبدات.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خـواكـوڕك ” كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی شه‌ممه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پرسی چاككردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی حزبه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆران تاوتوێ كردووه .
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت به پێگه‌ی ” خواكوڕك ” ـی ڕاگه‌یاند :” دوێنێ شه‌ممه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاریانداوه لاپه‌ره‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆران هه‌ڵبده‌نه‌وه و رێكه‌وتنامه‌ی ده‌باشانیش زیندوو بكه‌نه‌وه “.
به پێی زانیارییه‌كان ، بافڵ تاڵەبانی پرۆژه‌یه‌كی بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و گۆران ئاماده كردووه‌و له پرۆژه‌كه‌دا پشت به رێكه‌وتنامه‌ی ده‌باشان به‌ستراوه .
رۆژی ۱۷ی۵ی۲۰۱٦ یه‌كێتی و گۆران ریكه‌وتنامه‌ی ده‌باشانیان واژۆ كرد ئه‌وكات باس له یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حیزبه‌كه ده‌كرا به‌ڵام نەک یەکیان نەگرتەوە، بەڵکو پێچه‌وانه‌ی هه‌موو بۆچوون و گهشبینییهكان ئێستا ئەوەندە لەیەك دوورن كه تروسكاییه‌ك ھیوا بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی نێوانیان به‌دی ناكرێت.