كەمپی مخموری سەر بە پەكەكە لەهەولێر خۆپێشاندانیان كرد
خواكوڕك
ئەمرۆ لە هەولێر هاوڵاتیانی باكوری كوردستانی كە نیشتەجێی كەمپی مەخمورن، لە هەولێر لەدژی ئەكپارتی و ئەردۆگان خۆپێشاندانیان كرد چاودێرێكی سیاسیش دەلێت پێگەی پەكەكە لەناو كەمپەكەش سەرباری ترس و دڵە راوكێی خەڵكی كەمپی مخمور بەڵام لەلاوازی دایە، وەك جاران هاوسۆز نین، ژمارەی بەشداری كردنی خەڵكی كەمپی مخموریش كە ناچاریە زۆر كەمی كردووە.
لەچوارچێوەی نارەزایەتیەكانی پەكەكە دژی گیرانی هاوسەرۆكانی هەدەپە و هاورێكانیان، لەتوركیا، كەمپی مخمور خۆپێشاندانیان كرد لەهەولێر، دژی ” ئەكپارتی و ئەردۆگان”.
ئەم نارەزایەتیانە چ لەسەر ئاستی باكوری كوردستان چ لەسەر ئاستی ئەوروپا و هەولێر و ناوچەكە لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان دەستی پێكردووە بەڵام تاوەكو ئێستا سەرنجەكان لەسەر كەمی بەشداری خەڵكە لەو كەمپینە نارەزایەتیانەی پەكەكە دروست بووە لەوە خەڵك بەدەم داواكاریەكانی پەكەكە نایەت.