عەتا سەراوی من لاهور جەنگی ناناسم, حسابی بۆناكەم بشمرێت ناچمە پرسەكەی
دوای ئەوەی ئەندامێكی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی ئاشكرایكرد كە لە ماوەی رابردوو لە لایەن سیخوڕێكی نێو یەكێتی ژەهر خواردكرام, دوای چارەسەر لە دەرەوەی وڵات ئێستا تەندروستیم باشترە.
عەتا سەراوی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فیسبووك ئاشكرای كردووە كە لە مانگی 8ـی ساڵی رابردوو لە لایەن دەستێك ژەهر خوارد كراوە, كارەكە بە مەبەستكراوە, كەسەكە سیخوڕە لە نێو یەكێتیدایە.
دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی ژەهر خواردنی لە وەڵامی ئەوەی كە بۆچی لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكە و ئاشكراكردنی رووداوەكە سوپاسی چەند بەرپرسێكی یەكێتی كردووە سوپاسی لاهور جەنگی نەكردووە, عەتا سەراوی رایگەیاندووە كە لاهور جەنگی ناناسم, ئەو جۆرە كەسانە نە حسابیان بۆ دەكەم و نە بشمرن دەچمە پرسەكەیان.
هەروەها ئەو ئەندامەی مەكتەبی ناوەندی یەكێتی گوتیشی چاوەڕوانی لێكۆلینەوەی دەزگا ئەمنیەكانی یەكێتی دەكەم, دواتر خۆم تۆڵەی دەكەمەوە, ئەگەر چی دڵنیام كێیە, بەڵام چاوەڕێدەكەم وەك رێزێك وەستاوم بۆ رۆڵی ئەوان, دڵنیاشتان دەكەمەوە بە دەستی خۆم ئەو كەسە دەكوژم.
هەروەها گوتیشی:” ماڵی مام جەلال تەنها كاك قوباد و كا بافیل و هێرۆخانە بە دەر لەوانە هیچ كەسێكی دیكە لە خێزانەكەی ئەوان نیە”.