وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تی ھەرێمی كوردستان، لەبارەی داماڵینی چەك چەند بڕیارێكی ده‌كرد .

 

له‌ نووسراوێكدا كه‌ خاڵی بریاره‌كانی تیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ڕایده‌گه‌یه‌نێت. بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (6)ی ساڵی 2009 و بەپێی یاسای چەك ژمارە (16)ی ساڵی 1993، بە مەبەستی نەھێشتنی دیاردەی چەكداری بە تایبەت چەكی قورس و مام ناوەند و ھێشتنەوەی ئەو چەكانە تەنھا لە دەست ھێزە چەكدارەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕیارماندا بە:

یه‌كه‌م: داماڵینی گشت چەك و تەقەمەنی جگە لە دەمانچە و كلاشینكۆف.

دووه‌م: دەست بەسەرداگرتنی ئەو چەكە بێ مۆڵەتانەی كە لەلایەن ھاووڵاتیان ھەڵدەگیرێت و گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەریان.

سێیه‌م: لە سەنتەری ھەر پارێزگا و قەزا و ناحیەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس و ئاسایش بنكەی كۆكردنەوەی ئەو چەكانەی رادەست دەكرێن یان دەستی بەسەردا دەگیرێت كۆدەكرێنەوە و لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە جەرد دەكرێن و رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن.

چواره‌م: لە رێگای دەزگاكانی راگەیاندن ئاگاداری گشت ھاووڵاتیان دەكرێت ئەوانەی دەمانچە و كلاشینكۆفی بێ مۆڵەتی ھەیە لەو بنكانە تۆماری بكەن و ئەو چەكانەی كە لە بڕگەی (1)ی سەرەوە ئاماژەی پێكراوە رادەستی بكەن.

پێنجه‌م: ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونی كاری پێدەكرێت بۆ ماوەی 6 مانگ.

شه‌شه‌م:  دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی كه‌ له‌ بڕگه‌ی پێنجی سه‌ره‌وه‌ دیاریكراوه‌، هه‌رچه‌كێك ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت، خاوه‌نكه‌ی به‌ پێی یاسای چه‌ك ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت .

حه‌وته‌م: ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ .

Back to top button