ژمارەیەك چەكدار لە كەركووك بە جلی سەربازی هەڵدەكوتنە سەر چەند دووكاندارێكی كورد تاڵانی دەكەن

 

دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی یەكێـتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, شارەكە بە عورفی سەربازی بەڕێوە دەچێت لەو كاتەوە دزی و ڕاو رووت رووی لە زیاد بوونە, ئەمڕۆش ژمارەیەك چەكدار، بە جلوبەرگی سەربازییەوە، هەڵدەكوتنە سەر فرۆشگەی هاووڵاتییەكی كوردی دانیشتووی گەڕەكی فەیلەقی شاری كەركووك و بڕێك پارە و كارتی مۆبایل لە فرۆشگەكە دەبەن.

شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكدار لە سەنتەری شاری كەركووك بە جڵ و بەرگی سەربازی هەڵیانكوتاوەتە سەر خاوەن دوكان و بازارەكان و داوای پارەیان لێكردوون,

هاوڵاتیەكی كورد كە پیشەی دووكاندارە, رایگەیاندووە : ئەو چەكدارانە جگە لە بردنی پارەی دوكانەكەی و كارتەكانی مۆبایل، ئەو كۆلارانەشیان شكاندووە، كە ئاڵای كوردستانیان پێوە بووە.

گوتیشی: ئاڵاكەیان خستە ژێر پێ و منیش هەوڵمدا نەهێڵم بەڵام بە قۆنداغی تفەنگ لێیاندام و من بێهۆش كەوتم.

Back to top button