سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی چاكسازی توركمانی: تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە كەركووك خەڵكی ئەو شارە ئاسودە نابن

 

دوای ئەوەی بە هۆی خیانەتی یەكێتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك لە لایەن حەشدی شەعبی داگیركرا, شارەكە بە حوكمی سەربازی بەڕێوەدەچێت هەردوو پێكهاتەكانی كورد و توركمان رووبەرووی زۆردرای حەشدی شەعبی بوونەوە سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬چاكسازی‮ ‬توركمان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەڵێ‮: ‬تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە كەركووك شارەكە سەقامگیری‮ ‬بەخۆیەوە نابینێت و خەڵكەكەی‮ ‬ئاسوودە نابن‮. ‬مونا قەهوەچی‮ ‬لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ ‬خەبات دەڵێت‮: ‬لە كابینەی‮ ‬نوێدا دەمانەوێت پۆستێك وەربگرین كە بتوانین خزمەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬پێ بكەین‮.‬

مونا قەهوەچی گوتیشی‮:” ‬پاش كۆبوونەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان لەگەڵ پارتی‮ ‬لەسەر بەشداریمان لە كابینەی‮ ‬نوێدا گفتوگۆ دەكەین”‮. ‬

سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی چاكسازی توركمانی‮دەشلێت: ‬وەكو پێنج لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پەرلەمانتار پڕۆژەیەكمان ئامادەكردووە و لەكاتی‮ ‬دانیشتن لەگەڵ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە ئاشكرا پێیان رادەگەیەنن كە دەمانەوێت بەشداری‮ ‬كارامان لە كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم هەبێت‮.

هەروەها ئاشكراشی‮ ‬كردووە‮: ‬پاش كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬كۆبوونەوەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان،‮ ‬لەسەر بەشداریمان لە كابینەی‮ ‬نوێدا گفتوگۆ لەگەڵ پارتی‮ ‬دەكەین‮.

سەبارەت بە دۆخی‮ ‬كەركووك و بەشدارینەكردنی‮ ‬عیرفان كەركووكی‮ ‬لە دانیشتنەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا؟ مونا قەهوەچی‮ ‬گوتی‮: ‬كاك عیرفان كەسێكی‮ ‬توركمانە لەسەر لیستی‮ ‬برایەتی‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگایە و هاتووچۆی‮ ‬كەركووك دەكات،‮ ‬بەڵام تا دۆخی‮ ‬شارەكە نەگەڕێتەوە پێش ‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر بەشداری‮ ‬دانیشتنەكانی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬پارێزگا ناكات‮.

‬لەبارەی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەش بۆ كەركووك؟ سەرۆكی‮ ‬فراكسیۆنی‮ ‬پارتی‮ ‬چاكسازی‮ ‬توركمان دەڵێ‮: ‬پێویستە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بگەڕێنەوە شارەكە و زۆرینەی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬توركمانیش پشتگیری‮ ‬ئەوە دەكەن؟ گوتیشی‮: ‬تا پێشمەرگە نەگەڕێتەوە كەركووك خەڵكی‮ ‬ئەو شارە ئاسوودە نابن‮. ‬

قەهوەچی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬وەكو توركمان پێشمەرگە بە هێزێكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬دەزانین و هیچ كات نەمانگوتووە با توركمان هێزێكی‮ ‬تایبەت بە خۆی‮ ‬هەبێت‮.

Back to top button