هادی عامری دەنگۆی بڵاوە پێكردنی هێزەكانی ئەمریكا لە پارێزگاكانی عێراق رەتدەكاتەوە دەڵێت ئەمریكا لەو ترسنۆكترە بە نێو شارەكاندا بگەڕێن

 

لەگەڵ ئەوەی هێزەكانی ئەمریكا ئەمساڵ لە عێراق زیادكران, بەبەردەوامی بە نێو شەقامەكانی ئەنبار و بەغدادا دەسوڕێنەوە سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و رێكخراوی چەكداریی بەدر كە گروپێكی چەكداری شیعەمەزهەبە، رایگەیاند: هێزەكانی ئەمریكا لەوە ترسنۆكترن بتوانن بە شارەكانی عیراقدا بسوڕێنەوە، ئەوەشی لەوبارەیەوە دەوترێت، تەنها درۆ و پڕوپاگەندەیە”.

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح و رێكخراوی چەكداریی بەدر رایگەیاندووە: “رێگە بەبونی هیچ هێزێكی وشكانی و بنكەیەیكی ئاسمانیی ئەمریكا نادەین و پەرلەمان بڕیار لەسەر ئەوە دەدات”.

هەروەها گوتیشی” لاریمان نییە راوێژكارەكانی ئەمریكا بۆ مەشق و راهێنان بمێننەوە، ئەوەش تەنها حكومەتی عیراق دەتوانێـ بڕیاری لەسەر بدات”.

لەبەشێكی دیكەی وتارەكەیدا، سەرۆكی هاوپەیمانیی فەتح رایگەیاند كە پشتیوانی لە پرۆشەی بەرەنگاربونەوەی قەوارەی زایۆنیزمی ئیسرائیل دەكات و هەموو ئەوا كەسانەش رەتدەكاتەوە كە خۆیان رادەستی ئیسرائیل كردوە.

جەختیشیكردەوە كە بەوەفا دەبێت بەرامبەر ئەو پڕۆژەیە و پارێزگاریش لە سەروەریی نیشتمانی دەكات و رێگە بەكەس نادات دەست بۆ سەروەریی عیراق بەرێت.

میدیا جیهانییەكان بڵاویانكردەوە كە سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 9ی شوباتی 2019 چەندین كاروانی سەربازیی ئەمریكا بینراون كە هاتونەتە پارێزگای ئەنبار، بەدوریشی نەزانیووە ئەو كاروانە سەربازییانە لە سوریاوە هاتبێتنە خاكی عیراقەوە.

سەرچاوە ئەمنییەكە ئاشكرایكرد كە كاروانە سەربازییەكانی ئەمریكا ئۆتۆمبیلی جۆری هەمەر و تۆپ و زرێپۆشیان پێبووە و لەسەر ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری گەورە دانرابوون.

وتیشی كاروانە سەربازییەكان بەرەو بنكەی سەربازیی عین ئەلئەسەد رۆیشتون كە هێزی سەربازیی ئەمرییكای تێدا جێگیرە.

رۆژی یەكشەممە 3ی شوباتی 2019، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی Face the Nation لە كەناڵی سی بی ئێس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند كە هێزەكانیان لە عیراق بۆ چاودێریكردنی ئێران دەمێننەوە.

Back to top button