دوو هونه‌رمه‌ندی میسری به‌تۆمه‌تی به‌دڕه‌وشتی ده‌گیرێن
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نیمچه‌ڕووت كه تێیدا دوو خاتوونه ئه‌كته‌ری میسری دیار ده‌كه‌ون، هێزه ته‌ناهییه‌كانی میسر هه‌ردوو هونهرمهندهكهیان گرتووه و ئێسته لێكۆڵینه‌وه له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌كرێت.
پێگه‌ی “ئیلاف” له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ماوه‌یه‌كه گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو بووه‌ته‌وه كه تێیدا هه‌ردوو خاتوونه ئه‌كته‌ری میسری “شه‌یما حاج و مونا فاڕووق” به نیمچه‌رووتی ده‌رده‌كه‌ون و سه‌ما ده‌كه‌ن، “ئه‌وان دوو ئه‌كته‌ری مامناوه‌ندین”، هه‌روه‌ها له گرته‌كه‌دا ده‌نگی ده‌رهێنه‌رێكی سینه‌مایی دیاری میسری ده‌بیسترێ بێ ئه‌وه‌ی له هه‌واڵه‌كه ناوی ئاشكرا بكرێت.
به‌پێی پێگه‌كه تا ئێسته دیار نییه دادگا چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه ده‌كات، ئایا ئازادیان ده‌كات یان لێكۆڵینه‌وه‌كه درێژه ده‌كێشێت. وێڕای ده‌نگی ده‌رهێنه‌ره سینه‌ماییه‌كه كه له گرته‌كه‌دا ده‌بیسترێ، هاوكات قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ كه له‌و شوێنه په‌رله‌مانتارێكیان له‌گه‌ڵدایه، به‌ڵام ناوی ئه‌ویش ئاشكرا نه‌كراوه
ئێسته هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند به‌تۆمه‌تی لادان له دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه و هاندان بۆ كاری خراپ و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی نیمچه‌ڕووت، هاتوونه‌ته گرتن. به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ره‌تیان كردووه‌ته‌وه كه ئاگایان لێ بێت به ڤیدیۆ وێنه‌یان ده‌گیرێت و دواتر گرته‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه.
دواتریش سه‌ندیكای ئه‌كته‌رانی میسر كه نهقیبهكهی هونه‌رمه‌ند ئه‌شره‌ف زه‌كییه، له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه‌وه رای گه‌یاندووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگایان لێ نییه، بۆیه قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن.