بەکارهێنانی بۆن بۆ ئەم بەشانەی جەستە مەترسیدارە

لەمێژەوە مرۆڤ بۆن بەکاردەهێنێت و لەڕووەک و گوڵ و پێکهاتە بۆن خۆشەکان دروستی دەکات، بەمەبەستی بەخشینی بۆنێکی خۆش بە لەشی، لە ئێستاشدا هەموومان كاتێك بۆن بەكاردەهێنین، لەزۆرێك لە بەشەكانی لەشمانی دەدەین، بەتایبەتی خانمان و گەنجان، چونكە ئارەزوو دەكەن بۆنێكی خۆشیان لێوەبێت.

ئەوەی گرنگە لێرەدا ئەوەیە بۆن زیانی هەیە لەڕووی تەندروستیەوە بۆ هەندێک لایەن یەکێک لەو زیانانە بۆ هەناسەدانە، چونکە دەبێتە هۆی تەنگەنەفەس بوون بەتایبەتی ئەوانەی خودی خۆیان لەو ئامێرەدا کێشەیان هەیە، لەهەمانکاتدا پزیشكێك بەناوی “رامی عاصی” كە پزیشكی تایبەتی خانمانە هۆشداری دەدات، لەوەی بەهەموو شێوەیەك هەر جۆرێكی بۆن بێت بیدەیت لە ئەندامی زاوزێ تەنانەت بەجلیشەوە، چونكە هۆكاری حەساسیەت و هەوكردنە، ئەو بۆنانەی ئێستا لەلایەن کۆمەڵێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی جیهانەوە دروستدەکرێت بڕێکی زۆر پێکهاتەی کیمیای تێدا بەکاردەهێنرێت ئەمەش لەڕووی تەندروستیەوە دروست نییە، بەپێچەوانەی پێشتر کە زۆرترین پێکهاتەی سروشتی تێدابەکارهاتووە.

لەبری ئەوەی دەتوانیت بۆ ئەوەی بۆنی ئەو بەشەی لەشت ببریت، رۆژانە چەند جارێك بەئاوی شلەتێن بیشۆ و جلوبەرگی ژێرەوەت بگۆرە، ئەو خانمانەش كە كاری دەرەوە دەكەن هەوڵبدەن هەر كاتێك دەگەرێنەوە یان پێش چوون بۆ كاركردن ئەو ئەندامەیان بشۆن.

بەڵام خانمان پێویستە ئاگاداربن لەشتنی ئەندامی زاوزێ بە هەموو پاکەرەوەیەک چونکە زیانی زۆرە، دەتوانیت لە پاکەرەوەی پزیشکی تەندروست لەدەرمانخانەکان پەیدا بکەیت.

Back to top button