یه‌كێك له‌ هۆکارەکانی دواکەوتنی دووگیانی

دواکەوتنی دووگیانی یەکێکە لە کێشە باوەکان کە دەبێتەهۆی دڵەڕاوکێ لای خانمان، بەڵام گرنگە کاتێک دووگیانیت دوادەکەوێت هەوڵبدەیت هۆکارەکەی بزانیت و چارەسەری بکەیت.

لەمبارەیەوە لەرووی تەندروستییەوە پێگەی ” zahratalkhaleej” باس لە هۆکارەکانی دواکەوتنی دووگیانی دەکات:

1-ناڕێکی هۆڕمۆنەکان، کە هۆکارێکی باوە و کاریگەری سلبی لەسەر هێلکەدان هەیە، هەربۆیە گرنگە سەردانی پزیشک بکەیت.

2-کلسی هێلکەدان، لەم سەردەمەدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، کە دەبێتەهۆی دواکەوتنی دووگیان، کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە.

3-کاریگەری ماددەی کیمایی، رەنگە بەهۆی بۆنێکەوە لە کەشوهەوای ماڵەکەت بۆ نمونە پاکەرەوەکان، هاوکات جۆری خواردنەکانت، چونکە هەڵبژاردنی خواردنی ناتەندروست کاریگەری هەیە.

4-جگەرەکێشان و نێرگەلە، یەکێکن لەو هۆکارانەی دەبێتەهۆی دواکەوتنی دووگیانی و پێویستە وریابیت.

Back to top button