قەیس خەزعەلی :زێندوو كردنه‌وه‌ی داعش له عێراق پلانی ئه‌مریكایه بۆ مانه‌وه له عێراق
ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلولحەق رایدەگەیەنێت، بڕیاری كۆتاییھاتن و مانەوەی داعش سیاسییە و پەیوەستە بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلولحەق، لە تویتێكدا نووسیویەتی و ده‌ڵێت: “بڕیاری كۆتاییھاتن یاخود مانەوەی داعش، بڕیارێكی سیاسیە لە بەرژەوەندی ئەمریكا، ئامانجی كۆتاییھاتنی داعش لە سووریا، لەپێناو كشانەوەیەتی لەو وڵاته و دووبارە بەھێزكردنەوەشی لە عێراق، بۆ ئەوەیە ئەمریكا درێژە بە مانەوەی بدات لە عێراق”.
سەباح ساعدی، پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی سائیرون له‌باره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، راگەیاند: “وا دیارە سەرۆکی ئەمەریکا ئاگادار نییە کە گەلی عێراق بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ئەوە ناکات هێزی بیانی لە خاکی عێراقدا هەبن، لە پەرلەمانی عێراقدا کار بۆ ئەوە دەکەین رێککەوتنی ئەمنی و بەشی سێهەمی رێککەوتنی ستراتیژی هەڵوەشێنینەوە، چونکە عێراق سەروەری هەیە”.
عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، میلیشیایه‌كی چه‌كداری شیعه مه‌زهه‌به و به‌شێكن له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به نزیك له ئێران ناوده‌برێن. ئه‌مه‌ریكاش وه‌ك نه‌یاری خۆی ته‌ماشایان ده‌كات و له لیستی تیرۆر دایناون ئه‌وانیش چه‌ندین جاریش هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له عێراق كردووه.