ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی : پێكهاته‌ی سوننه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له عێراق
ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی هاوپەیمانێتی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری رایگەیاند: “زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانی پێکهاتەی سوننە لەگەڵ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکان لە عێراق، له كاتێكدا بەپێی دەستوور نابێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە”.
گوتەبێژی هاوپەیمانێتی فەتح گوتیشی :” شانە نووستووەکانی داعش لە ناوچە بیابانەکانی رۆژئاوای عێراق جموجۆڵی سەربازیان هەیە”.
بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق باس لەوە دەکەن کە پڕۆژە یاسایەکیان بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان و چاوەڕوانن بەمزوانە گفتوگۆی لەسەر بکرێت، هاوکات هەندێک لە پەرلەمانتاران پێیانوایە دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ کاتی ئێستا بڕیارێکی گونجاو نییە.
دوای سه‌ردانه نھێنی و له ناكاوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق و پاش بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزهكگانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، به‌شێكی زۆری لایه‌نه شیعه‌كانی عێراق هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق چڕكردووهتهوهوبۆ ئه‌و مه‌به‌سته واژۆی به‌شیك له په‌رله‌مانتاران كۆكراوه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، حكوومهیتهكهی عادل عه‌بدولمه‌هدی ناچار بكه‌ن كار بۆ ده‌ركردنی ئه‌و هێزانه بكات.