سووریا : هه‌سه‌ده شكست به داعش ده‌هێنێت
هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده) كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ شه‌ڕی داعش پاڵپشتیی ده‌كرێن،چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشیان له میانی دوا ئۆپراسیۆنی سه‌ر دوا مۆڵگه‌كانی داعشیان له رۆژهه‌ڵاتی سووریا كۆنترۆڵ كردووه.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی ناوه‌ندی میدیای هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ،به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند: “شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده تا ئێستا ٤۱ پێگه‌ی داعشیان كۆنترۆڵ كردووه، به‌ڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه رووبه‌ڕووی هێرشی پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه‌و توانراوه تێكبشكێنرێن”.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی ناوه‌ندی میدیایی هێزه‌كنی سوریای دیموكرات ده‌ڵێت: “٤۰۰ تا ٦۰۰ چه‌كداری داعش له دوا مۆڵگهكانیاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كیشیان چه‌كداری بیانین، به‌پێی لێكدانه‌وه‌كانیش ۵۰۰ تا ۱۰۰۰ هاووڵاتی سڤیل له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه‌دا گیریانخواردووه”.
مسته‌فا بالی، به‌رپرسی ناوه‌ندی میدیای هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، گوتوویه‌تی: “زیاتر له ۲۰ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له‌ماوه‌ی ۱۰ رۆژی رابردوودا ده‌رباز كراون و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی كه‌می داهاتووشدا كۆتایی سه‌ربازیی داعش له‌و ناوچانه‌دا ده‌بینرێت”.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردووش مسته‌فا بالی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) راگه‌یاندبوو، ئۆپه‌راسیۆنیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دوایین پێگه‌ی داعش له سووریا ده‌ستپێكردووه.