بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدولباست بالیسانی دەكات

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز شێخ عەبدولباست بالیسانی

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین.

لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

انا لـلە وانا الیە راجعون

بــارەگــای بـــارزانــی

۱۱ـی شوباتی ۲۰۱۹

Back to top button