پۆلیسی سلێمانی ئاگاداری ژه‌هرخواردكردنی عه‌تا سه‌راوی نین

دوێنێ یەکشەممە ١٠ی شوباتی ٢٠١٩،عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی، لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند:” کە ژەهرخوارد کراوە و بەهۆیەوە سه‌فه‌ری كردووه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چوار مانگ لە نەخۆشخانە بووە”.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد،بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە پەراوێزی پرێس کۆنفرانسێکیدا ،لە وەڵامی عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ، ڕایگه‌یاند:” هیچ زانیارییەکمان دەربارەی ژەهرخواردکردنی ئەو بەرپرسەی یەکێتی نییە“.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی :” هەر کەسێک سکاڵا تۆمار بکات و بڵێت ژەهرخوارد کراوم، ئەوا لەلایەن پۆلیسەوە بەدواداچوون بۆ سکاڵاکەی دەکرێت.”

سه‌رباری ئه‌وه‌ی عه‌تا سه‌راوی داوای كرد كه‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ژه‌هرخواركردنه‌كه‌ی بكه‌ن ،به‌ڵام تا ئێستا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی یه‌كێتی له‌ سلێمانی خۆیان له‌ قه‌ره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی عه‌تا سه‌راوی ناده‌ن و گومانیشیان هه‌یه‌ له‌ ووته‌كانی ناوبراو هاوكاتیش میدیای یه‌كێتی به‌ سێبه‌رو بندیواره‌كانه‌وه‌ بێده‌نگن و نایانه‌وێت بانگه‌شه‌ بۆ هه‌واڵه‌كه‌ بكه‌ن و بایه‌خی پێناده‌ن

Back to top button