نوسه‌رێكی نزیك له‌ به‌رهه‌م ساڵح دژایه‌تی خۆی بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی ئاشكرا كرد

سلێمان عەبدوڵا یونس، ئەندامی پێشووتری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ،كه‌سی نزیك له‌ به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌جێهێشت و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح هاوپه‌یمانه‌تیه‌كیان پێكهێنا ، زۆری نه‌خایاندو له‌پێناو پله‌و پۆستی حیزبیدا گه‌ڕانه‌وه‌ ناو یه‌كێتی و به‌كردار وه‌ڵامی خه‌ڵكیان دایه‌وه‌و خۆیان له‌ سه‌ر فرت و فێڵ بینا كردبوو .

سلێمان عەبدوڵا یونس، ئەندامی پێشووتری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی لە نوێترین وتاریدا ، ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی شوباتی ٢٠١٩ لە هه‌ژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک له‌ ژێر ناونیشانی (دەوڵەتی قەومی سەربەخۆیی نییە)، دژایەتیی بۆ درووستکردنی دەوڵەتێک بۆ نەتەوەی کورد کردووە.

سلێمان عەبدوڵا یونس له‌ نوسینه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت :” دەوڵەتی نەتەوەیی لای عەرەب، بەرھەمەکەی لە عێراق سەدام و بەعس بوو، لە میسر موبارەک و لە لیبیا قەزافی و لەئێران ڕەزاشا و لای تورکیش ئەتاتورک ـی به‌رهه‌م هێناوه‌”.

دژایه‌تی سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و ئۆباڵی كاره‌ساته‌كانی ئه‌نفال و كیمیاباران و ڕاگواستن و جینۆسایدكردنیش ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ كوردییه‌ كه‌ زۆری ڕۆیشتووه‌و كه‌می ماوه‌ بۆ له‌ دایك بوون .

سلێمان عەبدوڵا یونس له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا ده‌شڵێت :” لە ئێران، بزوتنەوەی کوردایەتی بەھەموو پارتە کوردیەکانیەوە، بەئەندازەی ئەندام پەرلەمانێکی کوردی پەرلەمانی ئێران، کاریگەری دانەناوە،لە تورکیاش، ئەگەر پەکەکە به‌راوورد بكه‌ین بەھەدەپە، جیاوازی و دەسکەوتەکانی بەراورد ناکرێ ،چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ نه‌بووایه‌ته‌ قوربانی پەکەکە ، ئێستا کوردستانی باکوری بە فۆڕمێکی گەورەتر لە کوردایەتی، کۆنتڕۆل کردبوو”.

 

Back to top button