فازڵ میرانی : ته‌نها ئه‌نجومه‌نی ڕۆحانی ئێزیدی ده‌توانێت میرێكی نوێ دیاری بكات
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، دوای بەشداریکردن لە پرسەی میر تەحسین بەگ، لە شێخان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هیوای خواست ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدیییەکان میرێکی نوێ دەستنیشان بکەن.
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتیشی: “دیاریکردنی میرێکی نوێ لەلایەن پارتەکانەوە نییە، بەڵکو تەنیا ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدییەکان بڕیار لەو بارەیەوە دەدات”.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی ده‌شڵێت: “هه‌ر بڕيارێك ئه‌نجوومه‌نى رووحانى ئێزدييه‌كان بيدات، ئێمه‌ش پشتيوانى لێده‌كه‌ين، وه‌ك چۆن پشتيوانيمان له ميرى كۆچكردوو كردووه”.