باجی گومرگی خاڵه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق یه‌كده‌خرێت
بڕیاره ۱۷‌ی ئەم مانگە باجی گومرگی لە خاڵە سنوورییەكانی نێوان كوردستان و عێراق یەكبخرێت ، زۆربەی بەرھەمەكان لە وڵاتانی دراوسێ ھاوردەی ھەرێمی كوردستان دەكرێن، بەشێك لە بازرگانان داوا له حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ده‌كه‌ن، گرنگییەكی زیاتر بە بەرھەمە ناوخۆییەكان بدات، بۆ ئەوەی پێداویستی ناوخۆی پر بكەنەوە و كەمتر پێویستیيان بە ھێنانی بەرھەمی دەرەوە بێت.
عەتا محەمەد، جێگری سەرۆكی ھەناردە و ھاوردەكارانی كوردستان لقی سلێمانی ڕایگه‌یاند: “بە لابردنی خاڵە گومرگییەكان رێكخستنەوەی باجی گومرگی كەرتی ئابووری كوردستان بووژانەوەی ئابووری زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت”.
لای خۆیه‌وه مەلا یاسین مەحموود، گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له لێدوانێكدا ڕۆژنامه‌وانیدا گووتی : “حكوومه‌تی هه‌رێم بڕیاریداوه گرنگی به به‌رهه‌می ناوخۆیی بدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان كارا ده‌كرێته‌وه، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێگای دڵخۆشی ئه‌وه‌یه، كه دوێنێ حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر یه‌كخستنی سیاسه‌تی پێناسه‌ی گومرگی له خاڵه سنوورییه‌كان رێككه‌وتوون”.
بەگوێرەی ئامارەکانی ھەناردە و ھاوردەی ھەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو رێژەی ھاوردەکراو بۆ ناو ھەرێمی كوردستان نزیکەی ۸۰% بوە و له ٤۵%ى بەکارھێنەران ئەو کەرەستە و پێداویستیانە به‌كارده‌هێنن، کە لەو کارگانەى وڵاتانی جیهان بەرھەمده‌هێنرێن كه تێچوی زۆر کەمیان ھەیە، به‌و هۆیه‌ی به‌روبوومی ناوخۆ وەک پێویست داواکاری ناوخۆی پڕ نەكردووەتەوە.