فەرماندەیەكی سەربازی ئەمریكا: بەم نزیكانە لە سوریا دەكشێینەوە

دوای ئەوەی دۆنالد ترەمپ سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند تەواوی هێزەكانی لە سوریا و رۆژئاوای كوردستان دەكشێننەوە, ئەمڕۆ جەنڕاڵ جۆزێف فوتێل فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند لەچەند ھەفتەی دادێ سوپای زەمینی وڵاتەكەی لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ خاكی سوریا جێدەھێڵن.

جۆزێف ئاشكرای كرد لەو ماوەی كە دەمێننەوە بەردەوام دەبن لە ھاوكاری كردنی ھێزەكانی سوریای دیموكراتی تا كۆنتڕۆڵ كردنی ئەو ناوچانەی لەژێر دەستی داعشن.

بەپێی وتەكانی جۆزێف نزیكەی دوو ھەزار سەربازی ئەمریكا بەم نزیكانە خاكی سوریا جێدەھێڵن و سەرجەم كەرەستە سەربازیە ناپێویستەكانیش پێشتر دەگەڕێنینەوە بۆ ئەمریكا

Back to top button