پێنجشەممە بەفر لە كوردستان دەبارێت و سەنتەری شارەكان دەگرێتەوە

 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو شەپۆلێكی بەفرو باران رووی لە هەرێمی كوردستانكرد بە پێی زانیاریەكانی دەڤگا كەشناسیەكان,لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتووەوە زنجیرەیەك شەپۆلی بەهێزی بەفر و باران و سەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

بەپێی سەرچاوە كەشناسییەكان لە ڕۆژی پێنج شەممەوە شەپۆلی یەكەم دەستپێدەكات و 4 تا 5 ڕۆژ دەخایەنێت و بە دوای ئەویش زنجیرەیەك شەپۆلی دیكە دێنە سەر هەرێم تاكو كۆتایی مانگی شوبات بەردەوام دەبن.
بەهۆی ئەو شەپۆلانەوە پێشبینی دەكرێت ڕێژەیەكی باشی باران ببارێت، هاوكات لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكان و ناوچە شاخاوی و سنوورییەكان بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرماش زۆر نزم دەبنەوە.
تاكو ئێستا زانیاری زۆر ورد لەبارەی شەپۆلەكانەوە بڵاونەكراونەوە، لە چەند ڕۆژی ئایندەدا زانیاری ورد لەوبارەیەوە بڵاودەكرێتەوە.

لەلایەكی دیكەوە لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی لاوازی باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی سەرچاوە كەشناسییەكان بەشێوەی پچڕ پچڕ باران لە چەند ناوچەیەك لە ئەمشەویشدا دەبارێت.

Back to top button