له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر پارێزگاری كه‌ركووك هه‌ڵنابژێردرێت
به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك له‌هه‌ولێر ده‌كرێت و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك” رێبوار تاڵه‌بانی” كۆبونه‌وه‌كه به‌رێوه ده‌بات و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نها بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی كه‌ركووكه، نه‌ك بۆ دانانی پارێزگارێك له كه‌ركووك”.
پێشتر گوته‌بێژی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاندبوو، كه كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نها بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی كه‌ركووك ده‌بێت، نه‌ك بۆ دانانی پارێزگار له كه‌ركووك، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه یه‌كێتی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه رێكه‌وتووه كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك بكرێت، پارتیش به روونی به‌یه‌كێتی گوتووه، پۆسته‌كانی پارێزگاری كه‌ركووك، خه‌می ئه‌وان نیه، ئه‌وه‌نده‌ی به‌ڵای ئه‌وانه‌وه، گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و چوونه ده‌ره‌وه‌ی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی ئامانجه”.
یه‌كێتی هه‌وڵده‌دات به‌هه‌ر نرخێك بێت پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك دابنرێت تا وه‌ك ده‌ستكه‌وت به كه‌ركووكیه‌كان بفرۆشێته‌وه، به‌ڵام پارتی پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتیه، به‌ڵایه‌وه گرینگ نیه، پۆسته‌كان ته‌نها دوو ئامانجی هه‌یه، ئه‌وانیش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی حشدی شه‌عبی له شاره‌كه و گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌فه‌رمی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان دوای قسه له‌سه‌ر پۆسته‌كان ده‌كرێت”.