کــۆمپانیایەکی ئێـرانی پــەرە بـە سەربازگەیەك دەدا لـە دیاله‌

ســەرچاوەیەكی عیراقی لە پارێزگای دیالا رایگه‌یاندووه‌ کۆمپانیایەکی ئێرانی دەستی بە کاری نۆژەنکردنەوە و پـەرە پێدانی سەربازگەیەکی سـەربازی لە باکووری باقوبە کردووە و پێشتر لە لایەن میلیشیاکانی سەر بـە ئێران دەستی بەسەرداگیراوە لەچەند ساڵی ڕابـردوو”.
سـەرچاوەکە ئەوەشی ڕوون کردەوە بەڵام بەمەرجێك ئاشکرا نه‌كردنی ناوی” کە ئێستا لـە هەوڵ دان بـۆ پەرەپێدانی پانتـایـی سـەربازگەی پێشووی ئـەشرەف بـۆ پاڵپشتی میلیشیای حەشدی شەعبی کە سەر بەئێرانن و نزیکەی 18 کـم دوورە لە باکووری باقوبەی”.
ئـەو میلیشیانە جگە لە ڕێکخراوی بەدر کە هاوپەیمانە لەگەڵ ئێران کەتایبی حیزب اڵلە و بزوتنەوەی نوجەبا و عەسایبی ئەهلی حەق لـەخۆدەگری”.
پانتایـی سـەربازگەکە 50 کـم چوارگۆشەیـە و چەندین خانووی نیشتەجێ و قـوتابخانە و بنکەیەکی تەندرووستی و کارگەی تیـدایە و ئێـستا بـە سـەربازگەی ئەبو مونتەزر ئەلمحەمەداوی ناسراوە ، ناوبــراو پێشتر سەرۆکی ئۆپراسیۆنەکانی ڕێکخراوی بـەدر بووە ولە ساڵی 2015 لە شەڕی تیرۆرستانی داعش کوژراوە”.
کۆمپانیا ئێرانیـەکە ناوی ؛ غـەدیر خم ؛ لـەخۆناوە و دەیـان کرێکاری ئێرانی هێناوە و خیوەتگایەکەیان دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی خالس و خەڵکی ناوچەکە زۆر نیگەران و نارەحەتن بـە هەبوونی ئـەو کۆمپانیایـە”.
اسماعیل بـەیاتی خەلکی خالسە گوتی، ڕۆژی 14 ی مانگی یەكی ئـەو سـاڵ هەندێ لە کرێکارە ئێرانیەکان سەردانی بازاڕی خالس یان کرد بـۆ نان خواردن و کڕینی شتومەك و لە چایخانەکان دانیشتوون تا ئێـوارە و ئەو هەڵسوکەوتە خەڵکەکەی هەراسان کرد وکرێکاران باش دەزانـن کە ئەو خەڵکە پێخۆشحاڵ نین بـە دیتنی ڕوخساریان لەگەڵ ئەوشدا دێـنە ناو شـار بـە پاسەوانی هێزەکانی حەشدی شەعبی”.
گوتیشی کە مووچەی ئەو کرێکارانە مانگانە 500 دۆلارە و پێموایـە کرێکاری عیراقی شایستەی ئـەو مووچەیە نەوەك کەسی ئێرانی”.
یەکێکی تری خەڵکی خالس بـەناوی حوسێن جاسم گوتی ئێمە ماوەیەکی زوورە بـێ کاریـن و توانای کارکردنمان هەیە بەڵام حەشدی شەعبی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانیەکان واژوودەکات بـۆ هینانی کرێکار”.
لەلای خۆیەوە موقەدەم محمد ئەلکورەوی لە فەرماندەیی ئـۆپراسیۆنەکانی دیالای سەربازی گوتی سـەربازگەکە دژی یاسایـی عیراقیـە و مەترسیەکی زۆری هەیە لەسەر ئاسایشی گوندەکانی دەوروبەر چونکە وەکو عەمبارەیەکی گەورەی چەك و تەقەمەنی نۆژەن دەکرێتەوە”.
یاسای عیراقی هۆشداری دەدا لە هەبوونی هەر کەلوپەلێکی تەقەمەنی کە مەترسی لە سەر ژیانی خەڵکی سڤیل دروست بکا و نابێ کەمتر لـە 40 کـم نزیك بـی لە شــارەکان بەڵام ئـەو کۆمپانیا ئێرانیانە پەرەبە عەمبارگەیەکی بچوکتر دەدەن لە نزیك بیرێکی نوتی لەسەر ڕێگای سەرەکی لە خانەقیـن بـۆ ئـەوەی بیکەنە سەکۆیەك بـۆ میلیشیا چەکدارەکان”.
محمد روبەیعی ئەندامی ئەنجومەنی قەزای خالس گوتی ئـەو کۆمپانیا ئێرانیە دژی یاسای عیراقی هەڵسوکەوت دەکا و بەشێوەیەکی نایاسایـی کارەبای و ئاوی ڕاکێشاوە و زبڵ و خاشاکی سەربازگەکە بە شێوەیەکی نادرووست فڕێ دەدەن”.
ئا:ســــەباح ئاودەل
Back to top button