لە هەر 10 کەس یەکێك توشی نەخۆشی شەکرە دەبێت
ڕێكخراوێك: له 20 ساڵی ئاینده‌دا له هه‌ر 10 كه‌سێك یه‌كێكیان تووشی شه‌كره ده‌بێت
ڕێكخراوێكی بواری نه‌خۆشیی شه‌كره، هۆشداریی ده‌دات له زۆربوونی توشبوان و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: له 20 ساڵی ئاینده‌دا، له هه‌ر 10 كه‌سێك یه‌كێكیان توشی شه‌كره ده‌بێت،
هه‌روه‌ك ده‌شڵێت: به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه، هه‌موو شه‌ش چركه‌یه‌ك مرۆڤێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات، پسپۆڕانیش پێیان وایه، وه‌رزش نه‌كردن و سیستمی خۆراكی و ژینگه و بۆماوه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه هه‌یه، بلاَوبوونهوهی خێرای نه‌خۆشیی شه‌كره و زۆربوونی ژماره‌ی توشبوان وای له رێكخراوه‌كانی ته‌ندروستی كردووه،
سه‌رباری لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وام و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، هۆشداریش بده‌نه دانیشتوانی گۆی زه‌وی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه. مایكڵ هێرست سه‌رۆكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی نه‌خۆشی شه‌كره، له تازه‌ترین لێداوانیدا رایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كرێت تا ساڵی 2035 ، له‌هه‌ر 10 كه‌سێك ، یه‌كێكیان دوچاری نه‌خۆشی شه‌كره ببێت.
راشیگه‌یاند : له هه‌ر سێ چركه‌یه‌كدا ، پشكنینی نه‌خۆشی شه‌كره بۆ كه‌سێك ده‌كرێت، هه‌روه‌ك به‌هۆی شه‌كره‌وه هه‌ر 6 چركه جارێك مرۆڤێك گیان له‌ده‌ست ده‌دات، سه‌رۆكی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی نه‌خۆشیی شه‌كره ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: نه‌خۆشیی شه‌كره ، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی لهولاَته پێشكه‌وتوه‌كان جێگیربوه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ فشاره‌كانی ژیان و و خراپی شێوازه‌كانی خۆراك و سیسته‌می خۆراكی ده‌گه‌رێته‌وه ،
ئاشکراشی کرد 20 چركه جارێك مرۆڤێك ئه‌ندامێكی جه‌سته‌ی به‌هۆی شه‌كره‌وه له‌ده‌ست ده‌دات. به پێی ئاماره‌كان: له ساڵی 2014 ژماره‌ی توشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره، 387 ملیۆن كه‌س بوه‌و پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌چه‌ند ساڵی ئاینده‌دا به‌رزببێته‌وه نه‌خۆشی شه‌كره، به‌یه‌كێك له نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌كان داده‌نرێت كه بریتییه له به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌كر له خوێندا به‌جۆرێك ئاستی ئاسایی تێده‌په‌رێنێت كه چه‌ند ده‌رهاویشته‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت ،
له‌وانه ره‌قبوونی خوێنبه‌ره‌كان و نه‌خۆشیی ده‌ماره‌كان و نه‌خۆشیی چاو و نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله. شه‌كره، په‌یوه‌ندیی به سیسته‌می خۆراكیی و جۆری خۆراكه‌كانه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ك وه‌رزش كردن هۆكارێكی خۆپاراستنه له‌و نه‌خۆشییه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شه‌كره یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌یه كه ده‌كرێت له باوانه‌وه به‌شێوه‌ی بۆماوه‌ی توشی مرۆڤ ببێت،
ژینگه و شێوازی كاركردن و كێشی له‌شیش، كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه هه‌یه پسپۆران پێیان وایه ، زۆر میزكردن و وشكبونه‌وه‌ی ده‌م و هه‌ستكردن به‌تینویه‌تی و ماندوبون و دابه‌زینی كێش، له‌نیشانه دیاره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیه‌ن.