گیلاس كێشەی بێخەوی چارەسەردەكات

پسپۆڕانی زانكۆی ویلایه‌تی لوییزیانای ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ رۆژانه‌ 2 جار خواردنه‌وه‌ی ئاوی گێلاس له‌كاتی به‌یانی و ئێواره‌ بۆ ماوه‌ی 2 هه‌فته‌ كێشه‌ی بێ خه‌وی و خه‌وزڕاندن چاره‌سه‌ر ده‌كات و رێژه‌ی خه‌و بۆ 90 خوله‌ك شه‌وانه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه.‌

هه‌روه‌ها بێ خه‌وی ده‌بێته‌ هۆی روودانی چه‌ندین نه‌خۆشی درێژ خایه‌نی وه‌ك به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌ له‌ جۆری 2 و په‌ك كه‌وتنی پرۆسه‌ی بیر كه‌وتنه‌وه‌ یان كێشه‌ی هۆشیاری.

بێ خه‌وی كێشه‌ی زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كانه‌ و بۆ ژماره‌یه‌كیش ده‌بێـته‌ هۆی مایه‌ی ئازار و بێ خه‌وی ماوه‌ درێژ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌ش ده‌بێت.

به‌ بڕوای پسپۆڕان ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ بۆ ماوه‌ی 2هه‌فته‌ی رۆژانه‌ 2 جار ئاوی گێلاس بخۆنه‌وه‌، شه‌وانه‌ 90 خوله‌ك زیاتر ده‌خه‌ون.

Back to top button