عێراق ساڵانه له چله‌ی ئیمام حسێن 160 ملیۆن دۆلار داهتی هه‌یه
خواكوڕك
رۆژی هه‌ینی 11/11/2016 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ 4 ملیۆن سه‌ردانكه‌ر رووبكه‌نه شاره‌كانی عێراق بۆ به‌شداری كردن له چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حیێسن، و ناوه‌نده عێراقیه‌كانیش به‌دواداچوون بۆ داهاتی چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و بۆنه‌یه ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌وڵاتی ئێرانه‌وه 3 ملیۆن سه‌ردای كه‌ر بگه‌نه عێراق و له وڵاتانی دیكه‌شه‌وه یه‌ك ملیۆن سه‌ردانی كه‌ر به‌شداری (سه‌ردانی چله) بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه هاتووه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی 16 نوسینگه‌ی كونسوڵی كردۆته‌وه تاكو ئاسانكاری بۆ ئه‌و سه‌ردانكه‌رانه بكه‌ن كه ده‌یانه‌وێت خۆیان بگه‌یه‌ننه شاره‌كانی عێراق و بۆ هه‌ركه‌سێك 40 دۆلار وه‌رده‌گیرێت.
ئه‌حمه‌د لعێبی، پسپۆڕی ئابووری له‌باره‌ی داهاتی بۆنه شیعیه‌كان ده‌ڵێت، عێراق ساڵانه سه‌دان ملیۆن دۆلاری له بۆنه‌كانی شیعه ده‌سده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت له عاشورا و سه‌ردانی چله، كه‌دوو بۆنه‌ی جیهانی شیعین.
لعێبی ده‌شڵێت، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌و داهاته، به‌شی هه‌ره زۆری به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت و مه‌رجه‌عه شیعیه‌كان وه‌كو پاداشتی بانگه‌وازه‌كانیان بۆخۆیان گڵی ده‌ده‌نه‌وه.
له‌وباره‌وه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه عێراقیه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه چه‌ند پرسیارێك رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كه‌نه‌وه و له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و پارانه و داواده‌كه‌ن به‌زووترین كات چاره‌نوسیان ئاشكرابكرێت.