مایكرۆسۆفت چیتر نایه‌وێت ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌كاربهێنێت
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له نوێترین ڕوونكردنه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه چیتر نایه‌وێت بارنامه‌ی “Internet Explorer” به‌كاربهێنێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “theverge” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین بڕیاری مایكرۆسۆفت ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌رێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت له نوێترین قسه‌كانیدا گوتی، “یه‌كێك له‌و به‌رنامانه‌ی كه ڕێژه‌یه‌كی كه‌م خه‌ڵك به‌كاری ده‌هێنێت (Internet Explorer) كه ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی دروستبوونی كێشه بۆ كۆمپانیاكه‌مان له‌به‌ر ئه‌وه بڕیارماندا چێتر كاری پێنه‌كه‌ین”.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه مایكرۆسۆفت له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا بۆ “ویندۆز 10” چیتر ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌كارناهێنێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه “Internet Explorer” یه‌كه‌م تۆڕی گه‌ڕانبوو كه مایكرۆسۆفت دایمه‌زراند، به‌ڵام به‌هۆی كه‌می به‌كارهێنه‌ره‌وه ڕاده‌گیرێت.
مایكرۆسۆفت كۆمپانیایه‌كی فره نه‌ته‌وه‌یی ته‌كنۆلۆجی كۆمپیوته‌ره، گرینگ‌ترین به‌رهه‌مه‌كانی سیستمه‌كانی كارپێكردنی مایكرۆسۆفت ویندۆز و مایكرۆسۆفت ئۆفیسه، كه مایكرۆسۆفت له 1975دا له‌سه‌ر ده‌ستی بیڵ گه‌یتس دامه‌زراوه، مایكرۆسۆفت له ساڵی 1980 دا “MS-DOS”ی خسته بازاڕه‌وه كه یه‌كه‌م به‌رهه‌می بوو له‌و كاته‌دا، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌یش “Windows XP”ی دروست كرد و خستییه بازاڕه‌كانه‌وه كه ئه‌م ویندۆیه سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی.