ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت نەخۆشیی دەروونییە؟

کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ پزیشکیی دەروونی و دەمارزانیی، دەڵێ ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت هەندێکجار هاوشێوەی نەخۆشییەکی دەروونییە.

هەندێکجار ئەوانەی تووشی خەمۆکیی دەبن، بۆ خۆدزینەوە لەو هەستی تەنیاییەی تووشی دەبن، خوو دەدەنە زۆر بەکارهێنانی ئینتەرنێت، بۆیە پسپۆڕە ئەڵمانییەکان بە پێویستی دەزانن پشکنین بۆ ئەو کەسانە بکرێ کە ماوەیەکی زۆر لەسەر ئینتەرنێت دەمێننەوە، تاکو بزانرێ نەخۆشییەکی دەروونییان نییە کە هۆکاری پشت ئەو ئالوودەبوونەیان بێ بە ئینتەرنێت؟

کۆمەڵە ئەڵمانییەکە رێنمایی دەدات کە هەبوونی ئەم نیشانانە ئەوە دەردەخەن کەسەکە تەنیا بەکارهێنەرێکی ئاسایی ئینتەرنێت نییە، بەڵکوو بە ئالوودەبووی ئینتەرنێت هەژماردەکرێ:

1-لەدەستدانی کۆنترۆڵکردنی خود کاتێک دەتەوێ واز لە بەکارهێنانی ئینتەرنێت بهێنی
2-دڵەڕاوکێ و گوشاری دەروونی لەکاتی دوربوون لە ئینتەرنێت
3-پشتگوێخستنی خولیا و ئارەزووە تایبەتەکان بەهۆی خوو دانە ئینتەرنێت
4-درووستبوونی گرفتی زۆر لە کار، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و پەیوەندییە خێزانییەکان بەهۆی سەرقاڵیی لە راددەبەدەر بە ئینتەرنێت.

Back to top button