ناکۆکی نێوان سەرۆکی پەرلەمان و ئەیاد عەللاوی دەتەقێتەوە..

ناکۆکییەکانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئه‌یاد عه‌لاوی سەرۆکی هاوپەیمانیی (ئەلوەتەنییە)، گەورە دەبن و دەتەقنەوە.

دوای گەورەبوونی ناکۆکییەکان، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاگادارکردنەوەیەکی ئاراستەی ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەلوەتەنییە لە پەرلەمان کرد، لە ئاگادارکردنەوەکەدا، محەمەد حەلبووسی هۆشداریی دایە ئەیاد عەللاوی، بەوەی رێژەی ئامادەنەبوون (غیاب)ی لە پەرلەمان زۆر بووە و لە رێژەی رێگەپێدراو، تێپەڕیوە.

کازم شەمەری، پەرلەمانتاری ئەلوەتەنییە رایگەیاندووە، محەمەد حەلبووسی چاکەی ئەیاد عەللاوی لەبیر کردووە، کەلەو کاتەی خۆی بۆ پارێزگاری ئەنبار هەڵبژارد، چۆن پشتگیری کرد بۆ بوون بە پارێزگار.

کازم شەمەری بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت، ئەگەر بابەتەکە پرسی نەهاتنە پەرلەمانە، ئەوا بۆچی حەلبووسی هەریەکە لە نوری مالیکی، حەیدەر عەبادی و هادی عامری ئاگادار ناکاتەوە، کە بەهەمان شێوەی رێژەی غیاباتیان لە رێژەی رێگەپێدراو، تێپەڕیوە.

Back to top button