کەشناسی سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە .. چوار دوو شەممە…

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێک پەڵە ھەوری جیا جیا لە ئاسماندا، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە ، لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ھەندێک کات و ناوچە بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.

Back to top button