سلێمانی كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووی ناو یه‌كێتی زیاتر له‌ ۵۰۰ پارچە زەوی شاره‌وانی داگیرده‌كه‌ن و ده‌یفرۆشنه‌وه‌

ژمارەیەك ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی باس له‌ داگیركردنی زه‌وییه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی ده‌كه‌ن كه‌ به‌ زه‌بری چه‌ك له‌لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتووه‌وه‌ داگیریان كردووه‌ و دواتر مامه‌ڵه‌ی كرین و فرۆشتنی پێوه‌ ده‌كه‌ن .

رێبوار ئەحمەد، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “داوا لە داواكاری گشتی و دامودەزگا پەیوەندیدارەكان و ھێزە ئەمنییەكانی سلێمانی دەكەین، بێنە سەرخەت، ناكرێ چەند ھاووڵاتییەك بە چەكەوە بوەستن و زەوییەكانی شارەوانی داگیر بكەن و بیفرۆشن، بێ ئەوەی كەس لێیان بپرسێتەوە”.

ئەندامه‌كه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ،گوتیشی: “زیاتر ۵۰۰ پارچە زەوی لە ناوچەی كانی شینكە لە نزیك شوقەكانی مامۆستایان لە سلێمانی بەمشێوەیە فرۆشراون، ھەروەھا لە چەند شوێنێكی دیكەی سلێمانی بە ھەمانشێوەیە زەوی شارەوانی دەفرۆشرێت”.

Back to top button