خۆپیشاندان له‌ سلێمانی به‌رده‌وامه‌

خواكوڕك

دوای بڕیاری شكاندنی بایكۆت و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌كانی خوێندن، ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12/11/2016 به‌شێك له‌ مامۆستایانی ناڕازی له‌ سنوری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ئیداره‌ی راپه‌ڕین نه‌چوونه‌وه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن.

به‌پێی زانیاریه‌كان مامۆستایانی نارازی دوو مه‌رجی سه‌ره‌كیان هه‌یه‌ بۆ شكاندنی بایكۆت، و داواده‌كه‌ن رێژه‌یه‌كی به‌رچاو پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ هیچ نه‌بێت وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆی لێبكرێت كه‌ له‌ 30% زیاتر نه‌بێت.

یه‌كێكیتر له‌داوكانیان خستنه‌سه‌ری ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یه‌ كه‌ حكومه‌ت وه‌كو یارمه‌تی بۆ مامۆستایانی ته‌رخان كردووه‌ و داواده‌كه‌ن پاره‌كه‌ بخرێته‌ سه‌ر مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تیان.

رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین بڕیاریانداوه‌ بایكۆتی خوێندن بشكێنن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ رێكخراوی یونسكۆ هۆشداریدا له‌ په‌كخستنی ئه‌مساڵی خوێدن له‌ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامی بایكۆته‌كان

Back to top button