ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی هۆكاری ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده‌ی لیوای “ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس” ئاشكرا ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ۱۲ی۲ی۲۰۱۹ ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح، هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌وس خه‌فاجی، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باسی ئاشكراكرد.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، هۆزی خه‌فاجه كه ئه‌وس خه‌فاجی سه‌ر به‌و هۆزه‌یه، “هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپاكردنی شۆڕشی میڵیان كردبوو ئه‌گه‌ر بێت‌و تا ماوه‌ی ۲٤ كاتژمێر، فه‌رمانده‌ی لیوای ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس ئازاد نه‌كرێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ڕایگه‌یاند:” ئه‌وس خه‌فاجی به‌هۆی بوونی چه‌ندی باره‌گای رێگاپێنه‌دراو له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌ستگیركراوه، كاتێك هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چوون بۆ ئه‌و باره‌گایانه، ئه‌وس خه‌فاجی ره‌تیكردووه‌ته‌وه دابخرێن و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌ستگیر كراوه”.
سه‌باره‌ت به بڕیاری دتخستنی باره‌گاكان كه ماوه‌ی ٦ ساڵه كراونه‌ته‌وه، سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح ده‌ڵێت: “پێشتر ئه‌و باره‌گایانه له‌ژێر ناوی ئاشته‌وایی نیشتمانی كرابوونه‌وه، ئه‌وكاته ئه‌وس خه‌فاجی راوێژكار بووه له ئاشته‌وایی نیشتمانی. به‌ڵام دواتر وه‌ك هێزی ئه‌بو فه‌زڵی عه‌باس به‌رده‌وام بووه، ئه‌وه‌ش هێزێكی نافه‌رمییه و سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی نییه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیش بووایه هه‌ر داده‌خرا، چونكه ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بڕیاریداوه هیچ باره‌گایه‌كی حه‌شد له‌ناو خه‌ڵكی سڤیل و شاره‌كان نه‌كرێنه‌وه، داخستنهكهشیان به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه فه‌رمی نین نه‌ك هیچ هۆكارێكی دیكه”.