ئومید خۆشناو : فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مان بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی ۱۸ـی شوبات كۆده‌بنه‌وه

ئومێد خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند:” ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩، کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان بەڕێوە دەچێت”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كردوو گووتی:” کۆبوونەوەکە بە مەبەستی دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ١٨ی شوباتی ٢٠١٩ی پەرلەمانە کە پێشتر پارتی و یەکێتی لەسەر ئەنجامدانی ڕێککەوتوون”.
دوای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی ده‌رئه‌نجامی چه‌ندین كۆبونه‌وه رێكه‌وتن كه ۱۸‌ی شوباتی ٢٠١٩ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببیته‌وه‌و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت ،به‌پێی زانیارییه‌كان كۆبونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان بۆ رۆژی پینجشه‌ممه بۆ ئاسایكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نیوان قراكسیۆنه‌كان و دانانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی رۆژی ۱۸ـی شوباتی ۲۰۱۹ ده‌بێت .