ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی پارتی و كۆمه‌ڵ له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرا ده‌كرێت
دوای كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، هه‌ریه‌ك له وته‌بێژی پارتی و كۆمه‌ڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا و مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ،له‌باره‌ی ڕەشنووسی رێككەوتنی سیاسی لەگەڵ یەكێتی ڕایگه‌یاند: “لەسەر وەرقە سیاسییەكە كۆمەڵێك گفتوگۆ كراوە و لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی ناوەڕۆكەكەی چۆن لەبەرژەوەندی ھەردوولا لەسەری رێكبكەوین، لەو بڕوایەدام لە قۆناخی كۆتاییدایە و ھەوڵەكانمان چڕكردووەتەوە”.
له‌باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش گوته‌بێژه‌كه‌ی پارتی گووتی :” “لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان نێوانمان باشە و بۆ رێككەوتن گەیشتووینەتە قۆناخی كۆتایی”.
له‌باره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانیشه‌وه مه‌حمود محه‌مه‌د ده‌ڵێت :” په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوییمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان هه‌یه”.
سەبارەت بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ،مەحموود محەمەد، ده‌ڵێت: “ھەموو لایەنەكان ھاوڕان لەسەر ئەو دوو كۆبوونەوەیە و ھیچ ئاماژەیەك نییە بۆ بەشداری نەكردنی ھیچ لایەنێك یان پاشگەز بوونەوە”.
مه‌حمود محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پارتی ده‌شلێت: “بە پێویست زانراوە یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە ھەولێر بێت”.
هاوكات رێبوار حه‌مه‌د، گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ،ده‌ڵێت: کۆبونهوهیهكی باشمان له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌نجامدا، نیه‌ت و ئیراده هه‌یه بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ پارتی”.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی په‌رله‌مانی كوردستانیش، گوته‌بێژی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌شلێت: به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی ۱۸‌ی شوباتی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین و ده‌ربرینی هه‌ڵوێست ده‌كه‌وێته ئه‌وكاته‌وه ڕوونیشی کردووە كه پرسی به‌شداریكردنیان له حكومه‌ت به كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.