توركمانه‌كان نه‌یانتوانیووه له نێوان مونا قه‌هوه‌چی و ئایدن مه‌عروف خۆیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه
پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای كاندیدێكی له توركمانه‌كان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی بوونی دوو كاندید گرفت بۆ ئه‌و پۆسته‌ش دروستبووه .
جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان پشكی توركمانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه،به‌ڵام ئه‌وانیش ته‌باو كۆده‌نگ نین له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ،له نێو توركمانه‌كاندا هه‌ریه‌ك له مونا قه‌هوه‌چی له لیستی چاكسازی توركمان و ئایدن مه‌عروف له به‌ره‌ی توركمانی ،خۆیان كاندید كردووه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان .
هاوكات سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی یه‌كیتی و دوو ئافره‌ت كاندید كراوه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته هه‌رچه‌نده تا ئیستا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه ،ئه‌گه‌ر له ناو توركمانه‌كانیش مونا قه‌هوه‌چی بكرێته جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وكات سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان نیوه به نیوه له ئافره‌ت و پیاو ده‌بیت جێگری یه‌كه‌م و سكرتێری په‌رله‌مان پیاو ده‌بێت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جیگری دووه‌میش ئافره‌ت ده‌بێت .
به‌پێی زانیارییه‌كان توركمانه‌كان له ناو خۆیاندا رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر به‌ربژێركردنی كاندیدێك بۆ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان ،پێشبینی ده‌كرێت ئه‌وانیش بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كاندیده‌كان په‌نا بۆ ده‌نگی په‌رله‌مانتاران ببه‌ن و هه‌ردوو كاندیده‌كه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ ده‌نگدان .