به‌وێنه: جووڵه جه‌سته‌ییه‌كانی ئۆباما و تره‌مپ چیمان پێده‌ڵێن

خواكوڕك
سه‌رۆك ئۆباما و سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو دۆناڵد تره‌مپ له‌و كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوان نه‌كراوه‌ی رۆژی پێنجشه‌مم 10/11/2016 ئه‌نجامیاندا، پسپۆڕێكی زمانی جه‌سته ده‌ڵێت: به‌یه‌كگه‌یشتنه‌كه‌ی ئۆباما و تره‌مپ مێژوویه، شتی زۆڕ سه‌یر له زمانی جه‌سته‌یان به‌دی كرا.
پیتی وۆد، پسپۆڕی زمانی جه‌سته له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه بێزاری و ماندووبوون و ترسی پێوه دیاربوو، پیتی وۆد بۆ ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی ده‌ڵێت: ده‌ستپێكردنێكی بێزاراویانه و ڕه‌شبینانه له جووڵه‌كانی ئوباما هه‌ست پێده‌كرا، له كاتێكدا تره‌مپ دڵه‌ڕاوكی و نائارامی و ترس له جووڵه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌كانی ده‌بینرا.

له‌م شێوازه‌ی ده‌سته‌كانی تره‌مپ به ئاشكرا كه‌می ئه‌زموون به دیار ده‌كه‌وێت.

شێوازی كردنه‌وه‌ی مه‌ودای لاقه‌كانی ئۆباما به دیاری ده‌خات كه ئۆباما زیاتر هه‌ست به پێگه‌كه‌ی ده‌كات وه‌كو سه‌رۆكێك، ده‌سته‌كانی تره‌مپیش ده‌ری ده‌خات كه بارودۆخی گوێگرتن و فێربوونی شتێكه كه پێشتر پێی ئاشنا نه‌بووه، ئه‌ویش پرتۆكۆڵی سه‌رۆكایه‌تی پرسه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیه له رووی سه‌ربازی و سیاسی و دیپڵۆماسی.

ئوباما و تره‌مپ له كوتای كونگره رۆژنامه‌وانیه‌كه ده‌یانه‌وێ به میدیاكان بڵێن ئیمه پێكه‌وه كارده‌كه‌ین.

هه‌ردوو سه‌رۆك به ته‌وقه‌یه‌كی تونده‌وه ده‌سته‌كانی یه‌كتری ده‌گووشن، شێوازه‌كه‌ی ئوباماش فۆرمێكی زیاتری پیاوانه‌ی پێوه دیاره كه جووڵه‌ی زاڵبوون و دڵنیایه‌كی زۆر و باوه‌ڕ به به‌هێزی نیشان ده‌دات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یه‌كی فراوانی لاقه‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی په‌یامێك بگه‌یه‌نێت كه هێشتا هه‌رخۆی به‌هێزترن پیاوی ئه‌مه‌ریكایه.
هاوكات شاره‌زاكه ده‌ڵێت، كاتێك به‌یه‌كگه‌یشتنه‌كه روویدا یه‌كه‌م جووڵه‌ی هه‌ست پێكراو سه‌یر لای ئۆباماوه ده‌ستی پێكرد، كاتێك ده‌سته‌كانی ئوباما به‌سه‌ر ئه‌ژنۆكانیه‌وه بوو ده‌ریخست كه هه‌ست به په‌ستانیكی ده‌روونی سه‌یر ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م وته‌ی به ده‌ستا و ده‌ستكردنی دروستی ده‌سه‌ڵات ده‌ستی پێكرد، هاوكات سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراویش ئۆبامای ته‌نها به پیاوێكی چاك وه‌سف كرد.
سه‌رچاوه/ Daily Mail
وه‌رگێرانی/ خواكوڕك