كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ۱۸ـی شوباتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كرێت
رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت،خشته‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووكى له رۆژى ۱۸ى شوباتى بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ،كاتژمێر 10ى پێش نيوه‌ڕۆى 18ى شوبات كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستپێده‌كات و دواتر تاوتوێى ره‌وشى ئه‌منى و ئيدارى ئێستاى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌كرێت.
له خشته‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى نائاسايى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ده‌رده‌كه‌وێت كه پرسى پارێزگار و ده‌ستنيشانكردنى كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته يه‌كلا ناكرێته‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه ته‌نيا بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى ئه‌منى و ئيدارى كه‌ركووك ده‌بێت.
پێشتر پارتى و يه‌كێتى رێككه‌وتن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌يه‌ك كاتدا به‌ڕێوه‌بچن.