به‌همه‌ن كاكه عه‌بدوڵڵا: هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كۆده‌نگی كۆبكه‌ینه‌وه‌و پرۆژه یاسایی چاكسازی تێپه‌ڕێنین

بەهمەن کاکە عەبدوڵا، پەرلەمانتاری کوردستان له فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان ،سه‌باره‌ت به‌كارنامەی فراکسیۆنی پارتی بۆ پرۆژە یاسای چاکسازی ڕاگەیاند: “ئەوە لە بەرنامە سەرەکییەکانی فراکسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستانه و سوورین لەسەر ئەوەی ئەو پرۆژەیە تێبپەڕێت”.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێت: “لەبەر ئەوەی پرۆژە یاسای چاکسازی لە خولی چواردا بووە ئێستا پرۆژەکە لە پەرلەمان نەماوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ حکوومەت، بۆیە دەبێ حکوومەت جارێکی دیکە پرۆژە یاساکە بۆ پەرلەمان بنێرێتەوە و لە پەرلەمان خوێندنەوەی یەکەم و دووەم و سێیەمی بۆ بکرێتەوە و دەنگی لەسەر بدرێت”.
بەهمەن کاکە عەبدوڵا، پەرلەمانتاری کوردستان له فراكسیۆنی پارتیی گوتیشی : “هەوڵ دەدەین کۆدەنگی زۆری لەسەر کۆ بکەینەوە و بەدڵنیاییەوە ئیشی لەسەر دەکەین، چونکە پرۆژەکە بۆ باشترکردنی گوزەران و باشترکردنی ئابووریی حکوومەتیش پێویستە تێپەڕێنرێت”.
هه‌رێمى كوردستان له‌م ڕۆژگاره‌ى ئه‌مڕۆماندا دووچارى كۆمه‌ڵێك قه‌يران و كێشه‌ى گه‌وره بووەته‌وه، كه ئه‌وانيش : قه‌يرانى سياسى، قه‌يرانى دارايى، قه‌يرانى ياسايى، قه‌يرانى كۆمه‌ڵايه‌تى، قه‌يرانى خزمه‌تگوزارى، قه‌يرانى ته‌ندروستى و ژينگه‌يى، قه‌يرانى كولتوورى و په‌روه‌رده‌يى، كه ئه‌مه‌ى دوایيان كاره‌ساتێكى گه‌لێك گه‌وره‌يه و سه‌رچاوه‌ى هه‌موو قه‌يرانه‌كانى دیكه‌یه.