ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ڕۆژی ۱۸ـی شوبات ئاشكرا ده‌بێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ۱۲ـی شوباتی ۲۰۱۹، ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ى ناو په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه و تاووتوێی ئه‌و پرسه‌یان كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به شێوه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت، كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی، جێگری یه‌كه‌م بۆ پارتی، جێگری دووه‌ميش بۆ توركمان ده‌بێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته یه‌كلاكردووه‌ته‌وه، كه “هێمن هه‌ورامی “ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا كاندیدی یه‌كێتی له نیوان (ڕێواس فایه‌ق و بێگه‌رد تاڵه‌بانی) بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و كاندیدی توركمان له نێوان ( مونا قه‌هوه‌چی و ئایدن مه‌عروف )بۆ جێگری دووه‌م دیار نییه و یه‌كلایان نه‌كردووه‌ته‌وه .
هاوكاتیش ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له فراكسيۆنى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى توركمان و كريستيان بۆ تاوتوێكردنى پێكهینانی كابینه‌ی نۆیه‌م و پرسى كۆبوونه‌وه‌ى ۱۸ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، كۆبووه‌ته‌وه.