قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح به‌فه‌رمی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

رۆژی ١٩ی٩ی٢٠١٨، بەرھەم ساڵح دوای نزیکەی پێنج مانگ جیابوونەوەی لە یەکێتی و دروستکردنی قه‌واره‌یه‌ك بەناوی ھاوپەیمانیی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، دواجارحزبەکەی خۆی بەجێ ھێشت و له‌ پێناو پله‌و پۆست گەڕایەوە ناو یەکێتی و لە ھەمان رۆژ بوە کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق.

ئەمڕۆ سێشەممە ۱۲ـی شوباتی ۲۰۱۹ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق به‌فه‌رمی هەڵوەشاندنەوەی “هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی” پەسەندكرد.

رزگار محێدین، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: “له‌سه‌ر داوای ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی كه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌رواره‌كه‌یان كردبوو ، ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەمڕۆ داواكه‌ی پەسەندكرد و قه‌واره‌ی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ “.

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق گوتیشی :” ئەنجومەنی كۆمسیاران بە گوێرەی مادەی ۳۱ی یاسای حزب و رێكخراوە سیاسییەكانی ژمارە ۳٦ی ساڵی ۲۰۱۵ هەڵوەشاندنەوەی قه‌واره‌ی هاوپەیمانی پەسەندكردووەو لە دەقەكەیدا هاتووە هەموو حزبێكی سیاسی بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە دەتوانێت خۆی هەڵبوەشێنێتەوە”.

Back to top button