وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان ئاگاداردەکاتەوە .. لەم بەروارەوە..

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە (5)ـی ساڵی 2019ی بڵاوکردەوە.

بەپێی گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێباز حەملان وەزیری دارایی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت نێردراوە، تێیدا لەبارەی ژمێرەی کۆتایی ساڵی 2018 ئاگاداریان دەکاتەوە کە بەرواری 31/5/2019، دواین بەروارە بۆ داخستنی ئەژمێری کۆتایی ساڵی 2018، بۆیە پێویستە پەلەبکرێت لە یەکلاکردنەوەی پێشینەکان و ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە لەکاتی خۆی و بێ دواکەوتن.

لە گشتاندنەکەی وەزارەتی داراییدا ڕوونیش کراوەتەوە، لە ئەگەری هەر دواکەوتنێک فەرمانگە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەری ژمێریاری و ژمێریار بەرپرس دەبێت.

Back to top button