ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی کوردستان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت و پارتیش كاندیدی خۆی یه‌كلاكردووه‌ته‌وه..
بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه‌ى داهاتوو ۱۸ـی مانگ سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان (سه‌رۆكی یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مان)، له‌گه‌ڵ ته‌واوی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه و كارنامه‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی بكرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستی (خوکـورك) کەوتوون ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ى ناو په‌رله‌مان كۆبووه‌ته‌وه و تاووتوێی ئه‌و پرسه‌یان كردووه.
زانیاریەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئه‌مڕۆ له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له كۆمه‌ڵى ئيسلامى و حزبى سۆسياليست بۆ تاووتوێكردنى پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيهمى حكوومه‌تى هه‌رێم، شاندێكی یه‌كێتی سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی كردووه و دوور له چاوی كامێرا و راگه‌یاندنه‌كان، كۆبوونه‌ته‌وه، کە پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، به شێوه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كرێت، كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ یه‌كێتی، جێگری یه‌كه‌م بۆ پارتی، جێگری دووه‌ميش بۆ توركمان ده‌بێت.
خواکورك زانیوویەتی، پارتی كاندیدی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته یه‌كلاكردووه‌ته‌وه، كه هێمن هه‌ورامی ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا كاندیدی یه‌كێتی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و كاندیدی توركمان بۆ جێگری دووه‌م، دیار نییه و یه‌كلایان نه‌كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر بۆ مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م، ئه‌مڕۆ پارتی به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له فراكسيۆنى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى توركمان و كريستيان بۆ تاوتوێكردنى پرسى كۆبوونه‌وه‌ى 18ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، كۆبووه‌ته‌وه.