پارێزگارە سەپێندراوەكەی كەركوك دژی رێبوار تاڵەبانی بڕیارێكی دەركرد

‌ “ته‌نیا جه‌مال مه‌ولوود باپیر ده‌توانێت كاره‌ ئیداری و داراییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌ڕێوه‌ ببات”

ئەمە دەقی نووسراوی راكان سه‌عید جبووری،پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكە، كە ئەمرۆ ئاراستەی فەرمانگە ئیداریەكانی كەركوك كراوە.

 

راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك،  له‌ نووسراوێكدا كه‌ ئاراسته‌ی ته‌واوی فه‌رمانگه‌ ئیدارییه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووكی كردووه‌، رایگه‌یاندووه‌ “ته‌نیا جه‌مال مه‌ولوود باپیر ده‌توانێت كاره‌ ئیداری و داراییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌ڕێوه‌ ببات”.

ھەروەھا له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: “به‌ هۆی ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن رێبوار فائق عه‌بدولمه‌جید تاڵه‌بانی ناتوانێت كاره‌كانی ئه‌نجام بدات”.

نووسراوه‌كه‌ی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك،ئاراستەی تەواوی فەرمانگە ئیداریەكانی پارێزگای كەركوك كراوە و ھاوكات ئاراسته‌ی سه‌رۆكی  فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، برایه‌تی و توركمانی و عه‌ره‌بی كراوه‌ و وێنەیەكی نووسراوەكە دەست ماڵپەڕی(خواكوڕك) كەوتووە.

دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌و راده‌ستكردنی كه‌ركووك له‌ لایەن بالێكی ناو یەكێتی لە رێككه‌وتنێكی ژێر به‌ ژێردا، رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت، شاره‌كه‌ی جێهێشتووه‌ و به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ناگه‌ڕێته‌وه‌ شاره‌كه‌.

Back to top button