بڵند ئیسماعیل: بە رێككەوتنی پارتی و یەكێتی كێشەی پێكهێنانی حكوومەت و كێشەكانی كەركووك و بەغدا چارەسەردەبن
دوای ئەوەی پارتی و یەكێـی چەند كۆبوونەوەكیان ئەنجامدا بۆ رێككەوتن لە بارەی پێكهێنانی حكوومەت وا بڕیارە رێككەوتنێك بۆ ماوەی چوار ساڵ واژۆ بكەن, بەر پرسێكی پارتی دەڵێت:” بە گوێرەی ئەو رەشنووسە, كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر پێكهێنانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان, كەركووك, بەغدا و پرسە سیاسیەكان چارەسەر دەبێت.
بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاندووە، “ئەو رێككەوتنە رێككەوتنێكی سیاسی گشتگیرە و زۆر بوار لەخۆ دەگرێت، رەشنووسە ئامادەكراوەكە لەلایەن مەكتەبی سیاسی هەردوو حیزبەوە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و لە كاتێكی نزیكدا رادەگەیەندرێت”.
سەبارەت كێشەكانی كەركووك و بەغداش، ئەو بەرپرسەی پارتی گوتی: “لێژنەیەكی هاوبەشی جیاواز لە نێوان پارتی و یەكێتی بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە, بە جیا كار لەسەر كێشەكانی كەركووك و بەغدا دەكات”.
لەكاتێكدا پێشتر كێشەی سەرەكی پارتی و یەكێتی ئەوە بوو، پارتی بۆچوونی وابوو، كە ناكرێت گفتوگۆ لەسەر پۆستەكانی هەولێر، بەغدا و كەركووك بە یەك پاكێج بكرێت، بەڵام ئێستا هەردوولا گەشتوونەتە ئەو رێككەوتنەی كە لیژنەی تایبەت جیابكرێتەوە، ئەمەش نەرمیێكی لە نێوان هەردوولادا درووستكردوە.
سەبارەت بەم هەنگاوەش، یەكێتی دەڵێت رێككەوتنەكە گرنگە و بە دایكی رێككەتنەكان ناوی دەبات، پیشیان وایە ئەو رێككەوتنە چارەسەری هەموو كێشەكان دەكات، لەمبارەشەوە رێبوار ئیسماعیل، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری ئەو حیزبە دەڵێت: “جگە لە رێككەوتنێكی گشتگیر كە چارەسەری سەرجەم كێشەكان بكات، هیچ بژاردەیەكی دیكە لەبەردەم پارتی و یەكێتیدا نییە”.
لە مێژووی پارتی و یەكێتی 3 رێككەوتن لە نێوانیاندا ئیمزا كراوە و هەنگاو بۆ رێككەوتنی چوارەم دەنێن, ئەم رێككەوتنە هەردوولا بە گرنگی دەزانن. نەرمی نواندنەكەی ئەو دوو حیزبەش بۆ ناوەرۆكی رەشنووسی رێكەوتنەكە دەگەرێتەوە, كە چارەسەری تەواوی كێشەكانی تێدا دەستەبەر كراوە.