نوسینگەی رزگاركردنی رفێندراوان لە حكوومەتی هەرێم: رزگار كردنی ئافرەتێك و دوو منداڵی ئێزیدی لە دەستی داعش راگەیاند
دوای ئەوەی داعش شنگاڵ و بەشێكی زۆری خاكی كوردستانی داگیركرد, بە هەزاران كەس لە ژن و منداڵی ئێزیدیەانیان رفاند, دوای رووداوەە حكوومەتی هەرێم نوسینگەیەكی بۆ ئازادردنی رفێندراوان كردەوە, ئەمڕۆ ژنێكی كوردی ئێزدی بەناوی “مەھدیە بەشار” لەگەڵ دوو منداڵی لە دەستی داعش رزگاركران.
حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوان رایگەیاند، ئەو ژنە تەمەنی 25 ساڵە و لەگەڵ دوو منداڵەكەی بەناوەكانی “مەدینە و مەروان” رزگاركراون، خەڵكی گوندی حەردانن لە سنووری شنگال.
ئەو دوو منداڵە و دایكیان لە سووریا رزگاركراون. حوسێن قائیدی دەڵێت، ئێستا لە شوێنێكی ئارامدان و چەند رۆژێكی دیكە بە كەسوكارەكانیان شاددەبنەوە.
لە ھێرشی داعش بۆ سەر شنگال لە ساڵی 2014، شەش ھەزار و 417 كەس رفێندران، لەوانەش ھەزار و 356 كەس بە ھاوكاری نووسینگەی رزگاركردنی رفێندراوان، كە سەر بە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانە، رزگاركراون.