سەرۆكی فلیپین بڕیاری دا ناوی وڵاتەكەی بگۆڕێت و فلیپین بكات بە مەهارلیكا.

 

لەگەڵ ئەوەی پێشتر رەخنە لە حكوومەتی فلیپین دەگیرا كە ناوی وڵاتەكەی تەنها دان بە بوونی تەنها پیكهاتەیەك دەنێت, میدیاكانی فلیپین لە زاری سەرۆكەكەیان گواستووەتەوە كە دۆتێرێتی بۆیە ئەم بڕیارەی داوە چونكە ناوە نوێیەكە رەنگدانەوەی كولتووری دانیشتووانی ناوچەكەیە و بە مانای مرۆڤسالاری و ڕێزداری دێت، بە پێچەوانەی ناوی ئێستەی فلیپین، كە وڵاتی ئیسپانیا كاتی خۆی بەسەریدا سەپاندوون.

لەمبارەوە سلڤادۆر بانیلۆ گوتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی فلیپین رایگەیاند كە دۆتێرێتی هێشتا بڕیارەكەی نەداوە، بەڵكو تەنها بیرۆكەیەكی پێشنیاز كردووە و ئەگەریش هەیە جێبەجێ بكرێت.

بانیلۆ گوتیشی بە پێی دەستووری وڵاتەكە، پەرلەمان دەتوانێ پرۆژە یاسایەك لەمبارەیەوە دەربكات و لە ڕێگەی ریفراندۆمێكەوە هاووڵاتیانی فلیپین دەنگی لەسەر بدەن.

Back to top button