ئەم دوو كەسە نابێت سندی بخۆن

سندی یەكێكە لەو میوانەی كە دەوڵەمەندە بەچەندین ڤیتامین هەرلەبەر ئەم هۆكارەشە سودێكی زۆر بەتەندروستی دەگەیەنێت و لەچەندین نەخۆشی دەمان پارێزێت.

سودەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە :

  1. ڕێگری دەكات لەتوشبوون بەنەخۆشی شەكرە، بەهۆی بوونی مادەی دژە ئۆكسان لەسندیداو ئەو تامە تاڵیەی كەهەیەتی وەكو حەبی چارەسەری نەخۆش شەكرە لەجۆری دوو دەتواندرێت سودی لێوەربگیرێت.
  2. بۆ سووتاندنی چەوری جگەر بەسوودە.
  3. ڕێگری دەكات لەتوشبوون بەنەخۆشیەكانی شێرپەنجە.
  4. بۆ دابەزانی چەوری خوێن و پاكردنەوەی بۆرییەكانی خوێن بەسوودە ئەمەش بەهۆی بوونی ڤیتامین (C) ی و پۆتاسیۆم تێیدا.
  5. بۆ ئارامبوونی مێشك بەسوودەو قەلەقی ناهێڵێت.
  6. پێست نەرم و شێدار دەكات، زەیتی سندی بۆ چارەسەركردنی زیپكەی دەم و چاو بەسوودەو یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدات.
  7. دەتواندرێت سوود لە شەربەتی سندی وەربگیرێت بۆدابەزانی كێشی لەش.
    پێویستە ئاگاداربین ئەوكەسانەی كەحبی زەخت یان چەوری دەخۆن دەبێت میوەی سندی نەخۆن، چونكە كاریگەری حەبەكە پێنج ئەوەندە زیاد دەكات.

 

Back to top button