نرخی نەوت به‌رزبوویه‌وه‌

لە دوێنێ سێشەمەوە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی دنیا رووی لە بەرزبوونەوە كردووە و ئەو هەڵكشانەی نرخیش تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە، سەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆڕسە نرخی نەوتی برێنت بە 62 دۆلار بوو و لە یەكەم رۆژی بازاڕەكە كە پێرێ دووشەم بوو نرخەكەی بۆ 61 دۆلار دابەزی، بەڵام لە ئێوارەكەوە رووی لە بەرزبوونەوە كردەوە و دوێنێ سێشەمیش تا 62 دۆلار و 60 هەڵكشا. لە چەند سەعاتی رابردووشدا نرخی نەوت نزیكەی نیو دۆلار هەڵكشاوە و ئێستە هەر بەرمیلێكی بە 63 دۆلار و شەش سەنت دەفرۆشرێت.

بەگوێرەی dailyfx جگە لە نەوتی برێنت نرخی نەوتی ئەمەریكیش لە چەند رۆژی رابردوودا سەرووی دۆلار و نیوێك لە نرخەكەی هەڵكشاوە و ئێستە بە 53 دۆلار و 43 سەنت دەفرۆشرێت، گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ دوایین راپۆرتی ئۆپێك دەگەڕێتەوە كە گوتوویەتی لە مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵدا هەناردەی نەوتی كەم كردووەتەوە. هاوكات هەناردەی نەوتی ڤەنزوێلاش بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا كەمی كردووە.

سعوودیە ئاشكرای كردووە كە رۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل لە هەناردەی نەوتەكەی كەم كردووەتەوە و ئۆپێكیش رۆژانە 800 هەزار بەرمیل نەوتی كەم كردووەتەوە و ئێستە 30 ملیۆن و 810 هەزار بەرمیل هەناردە دەكات.

 

Back to top button