سوپای عێراق په‌نا بۆ تانك و زرێپۆشه‌كانی سه‌رده‌می ڕژێمی بەعس ده‌باته‌وه
فیرقه‌ی 9ـی سوپای عێراق، ئاستی خۆی بۆ جه‌نگ به‌رزده‌كاته‌وه‌و په‌نا بۆ تانك و زرێپۆشه كۆنه‌كانی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن ده‌بات، فیرقه‌ی زرێپۆشی عیراق ئێستا خاوه‌نی تانكی (تی 90 ئێسی رووسی و ئێم 1 ئێم ئه‌مبرامزی ئه‌مه‌ریكییه) هه‌روه‌ها ئه‌و تانك و زرێپۆشانه‌ی له‌سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران درووستكراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (رووسیسكایا گازێتا)ـی رووسی، ئه‌ندامانی فیرقه‌ی9ـی سوپای عێراقی سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی ئه‌و تانك و زرێپۆشه كۆنانه‌ی سه‌رده‌می رژێمی رووخاوی به‌عسن بۆ ئه‌وه‌ی بیخه‌نه‌وه خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه.
رۆژنامه رووسییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه “سه‌دان تانك و زرێپۆشی كۆن له ته‌نیشت باره‌گای فیرقه‌ی 9 دانراون كه له رووسیا و چین و فه‌ڕه‌نسا درووستكراون و كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كیان چاك بكه‌نه‌وه‌و بیخه‌نه‌وه خزمه‌تی سه‌ربازییه‌وه”.