هەواڵێکی بەپەلە .. لەبارەی ڕێکەوتنەکەی پارتی و یەکێتی .. پێش ۱۸ـی مانگی پەرلەمانی کوردستان چی دەکرێ.؟!

بەرپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد کە پێش کۆبوونەوەی ١٨ی شوباتی ٢٠١٩، پارتی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام دەدەن.

بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی ١٦ی پارتی ڕایگەیاند: ڕەشنووسێک لەلایەن لێژنە ھاوبەشەکەی نێوان یەکێتی و پارتییەوە ئامادە کراوە، ھەروەھا دراوە بە ھەردوو مەکتەبی سیاسی و دیراسە دەکرێت، ئەگەر گەیشتنە ئەنجامی کۆتایی، ئەوا کۆبوونەوە لەسەر ئاستی ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتیدا دەکرێت و ڕێککەوتنەکە ڕادەگەیەنرێت، زیاتر ڕونیکردەوە کە کۆبوونەوەکەی یەکێتی و پارتی پێش ١٨ مانگ ئەنجام دەدرێت و تێیدا ئەو پرۆژەیەی کە لێژنە ھاوبەشەکەی نێوانیان ئامادەیان کردووە و بە مەکتەب سیاسییەکانیان داوە، ”تاوتوێ دەکرێت.

بڵند ئیسماعیل جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژەکە ”زیاد و کەمی“ی تێدا دەکرێت و بۆ ڕێککەوتنی سیاسییە لەم قۆناغەدا،زیاتر ئاشکرای کرد کە ڕێککەوتنە سیاسییەکە تەنیا پەیوەندی بە دابەشکردنی پۆست و پێکهێنانی حکوومەتەوە نییە، بەڵکوو کارنامەی حوکمڕانی لە کوردستان لە نێوان یەکێتی و پارتی لەم ساڵانەی دوایی، تێڕوانینیان بۆ بەغدا، ھەڵوێستی ھاوبەشیان بەرامبەر ئەو کێشانەی لە ھەرێمی کوردستان ھەن، ”دەخرێنە ڕوو”.

Back to top button